بەرپرسێکی گۆڕان بۆزایەڵە: تا بەدوای خاڵە ناکۆکەکانەوە بین ڕۆژمان لەمە باشتر نابێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە نزار مەحمود گۆڕان


Feb 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار مەحمود  جەختی لەسەر ئەوە کردەوە  تا بەدوای خاڵە ناکۆکەکانەوە بین ڕۆژمان لەمە باشتر نابێت.

نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: پێشتر ناکۆکی لە نیوان ئەمارەتەکان و  دواتر لەناو ئەمارەت و پاشان خێڵ و ناوچەو عەشیرەتەکان و دواتر نێوان حیزبەکان و پاشان ناوخۆی حیزبەکان و نێوان بنەماڵە دەستڕۆشتوەکان و ئێستاش خودی بنەماڵەکان و براکان کە لەزۆربەی گەلان لە خوارەوە هۆزو بنەماڵەو شار و ناوچەوئەمارەتەکان بەدوای خاڵی هاوبەشدا گەڕان و دەوڵەت و وڵاتیان پێکهێناو زیاتریش گەڕان تا خاڵی هاوبەشیش لەگەڵ نەتەوە کانی چوار دەوریان بدۆزنەوە بۆ پێکهێنانی یەکێتی نێو نەتەوەی  گەورەتر لەدەوڵەت و نەتەوەش.

ناوبراو وتیشی:  ئێمەی کوردیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ  زیاتر کنەو پشکنین بۆ دۆزینەنەوەی جیاوازی وخاڵە ناکۆ کەکان ئەکەین لەنێوان خۆماندا.

کامەران کەریم