قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبوویەوەو بەڵێنێکی پێدان

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان قوباد تاڵەبانی مامۆستا


Feb 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ قوباد تاڵەبانی دوای چەندين مانگ خۆپیشاندان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆبوویەوەو رایگەیاند: بڕیاری حكومەتی هەرێمم بۆ دووپاتكردنەوە كە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەكرێتەوەو وانەبێژەكانیش بكرێنە گرێبەستی رەسمی.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەتویتێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە "لەدیدارم لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستای ناڕازی، بڕیاری حكومەتی هەرێمم بۆ دووپاتكردنەوە كە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەكرێتەوەو وانەبێژەكانیش بكرێنە گرێبەستی رەسمی بەپێی رێكار و یاسا بەركارەكان و ساڵانی خزمەت، بەردەوامیش لەخەت دەبین بۆ جێبەجێ كردنی داوا رەواكانیان.
کامەران کەریم