کۆمەڵەی شاخەوانانی کوردستان گەیشتە لووتکەی چیای پیرەمەگروون

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کوردستان پیرەمەگروون


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان لە کەش و هەوایەکی زۆر ناجێگیر و تەم و مژدا کە مەودای بینین کەمتربوو لە یەک مەتر گەیشتە لوتکەی چیای پیرەمەگرون.

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان: گرووپەکەمان لە بەرنامە و پلانێکی پێشوەختە بۆ داڕێژراو لەکەش هەوایایەکی زۆر ناجیگیر و تەمێکی ئێجگار زۆردا کە مەودای بینین کەمتر بوو لە یەک مەتر  گەشتی شاخی پیرەمەگروونی ئەنجامدا بە تیمێکی ٢٥ ئەندامی گەشتنە لوتکەی چیاکە.

دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا:  لەوێ زیاتر لە چوار مەتر بەفری باپێچ هەبوو ئەندامانمان بە ورەیەکەی پۆڵاین و بەهێزەو بەردەوام بوون لە ڕێڕۆشتن و بە پلان و ستاندارد و ڕێنماییەکانی تیم بەردەوام بوون لە شکانی بەفر و ڕێگا کردنەوە تاکوو دۆڵی گەرویە  لەوێوە ئاڕاستەمان گرت بەرەو کەمپەکە ،کە لەم گەشتەدا ئاڕاستەی بینین کەمتر بوو لە یەک مەتر بە هۆی تەمومژێکی زۆرەوە بەڵام بە زیرەکیی و لێهاتووی ئەندامان و شارەزایی باشیان لە چیایی پیرەمەگروون توانیمان بگەینە کەمپی شەهید هەوراز هەر لەوێ  پشوویەکی کەم بدەین.

دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: پاش خۆئامادەکردنەوە بەڕێکەوتین بەرەو لوتکەی پیرەمەگروون ، کە ئاڕاستەی بینین کەمتر و کەمتر دەبوو بەهۆی ئەوەی تەم چڕی زیاتر دەبوو تیمەکەمان بە ورەیەکی بەرز و پۆڵاینەوە خۆیان گەیاندە لوتکەی پیرەمەگروون کە تابلۆی زانیاری لووتکە بەفر دایپۆشیبوو لەگەڵ گەشتنمان بەژداربوان بەخۆشی و سوپاسگوزاری و یادی پەروەردگار دڵخۆشی خۆیان دەربڕی کە بە سەرکەوتووی و سەلامەتی توانیان بگەنە ئامانجی گەشتەکەمان پاش تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ و دۆکۆمێنتاری ناوچەکە لە تەم ومژدا بەڕێکەوتینەوە بەرەو کەمپەکە و پاشان بەرەو دۆڵە ڕزۆک و پاشتریش بۆ هەواری زێوێ کە خاڵی دەسپێکی گەشتەکەمان بوو.