ڕاکردنی نێوهۆڵی ئاسیا/ سەجادی ئاقایی لەسەر پلەی پاڵەوانێتی ڕاوەستا و نیشانی ئاڵتوونی بردەوە
(0) /
زایەڵە ـــ وەرزشوانی لاوی ئێرانی پلەی پاڵەوانێتی کێبەرکێیەکانی نێو هۆڵی ئاسیای بەدەستهێنا.
کێبەرکێیەکانی ڕاکردنی نێوهۆڵی پاڵەوانێتی ئاسیا بەڕێوەچوو و لە بەشی 400 مەتردا، سەجادی ئاقایی، وەرزشوانی لاوی ئێرانی توانی پلەی قارەمانی بەدەست بهێنێت.
ناوبراو بە تۆمارکردنی ڕیکوردی 47.5 پێشتر لە هەموو ڕکابەرەکانی خۆی هێڵی کۆتایی بڕی و بوو بە براوەی نیشانی ئاڵتوون.
ناوبراو وەکوو یەکەمین وەرزشوانێ ناسرا کەوا لە لقی وەرزشی ڕاکردندا و لە بەشی پیاواندا، نیشانی ئاڵتوون دەباتەوە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: