عێراق کارکردن بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی تاوەکو 1ی نیسان درێژکردەکاتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق وەزارەتی ناوخۆ کوردستان بەڵگەی فەرمی


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی ناوخۆی عێراق وادەی بەکارهێنانی بەڵگەنامە فەرمیەکانی لە کاروباری فەرمانگەکاندا تاوەکو مانگی نیسان درێژکردەوە بۆئەوەی بوار بدەنە هاووڵاتیان کارتی نیشتمانی دەربکەن.

میقداد موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاوەکو 1ی نیسانی داهاتوو، هاووڵاتیان دەتوانن بەڵگەنامە فەرمییەکانی پێشوو وەک رەگەزنامە، پێناسی باری شارستانی لە کاروباری فەرمانگەکاندا بەکاربهێنن.
جەختیشیکردەوە کە بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی لە فەرمانگەکاندا بەردەوام دەبێت، لەپیناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و سوککردنی باری سەرشانی هاوڵاتیان .

گوتیشی، ئەو وادەیەی دانراوە لەبەردەم هاووڵاتیان کاتێکی باشە بۆ ئەوەی بتوانن بەڵگەنامەکانیان بۆ کارتی نیشتمانی بگۆڕن ، بەڵام بەدوای ئەوە، تەنها کارتی نیشتمانی لە فەرمانگەکاندا کاری پێ دەکرێت.