گەشتێک لە لایەن گرووپی شاخەوانی چەرموو بۆ سەر شاخی شنڕویی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو هەستاوە بەسازدانی گەشتێکی دیکە بۆسەر لووتکەی شاخی شنڕویی.

دەستەی پەیوەندی وڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو، ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خوای باڵادەست کە هێزو توانایی پێداوین و دیسانەوە هەستاین بەسازدانی گەشتێکی سەخت ودوور مەودا لەسنوری پارێزگایی هەڵەبجەیی شەهید و سەرکەوتن بەسەر شاخی سەرکەشی شنروێی  سەربڵند بە بەرزی ٢٠٤٥مەتر لەئاستی ڕووی دەریا، بەڕێبەری شاخەوانی بەتوانا کاک ڕابەر هەڵەبجەیی.

دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا:  سەرەتایی گەشتەکەمان دەست پێکرد بەرەو لووتکەی شاخی شنروێ وڕوێشتن بەرەو لووتکە دوایی بڕینی ماوەیەکی زۆر دوور و درێژ لەڕێگا بەنێو بەفری زۆر لە ڕێگامان سوپاس بۆخوا توانیمان بەتەواوی ئەندامە بەشداربووەکان بگەینە لووتکەی شاخی شنروێ پاشان لە لووتکە لەنیوەڕۆیەکی درەنگدا نانی نیوەڕۆمان خوارد وپاشان چرکاندنی چەندوێنەیەک وپاکردنەوەی پاشماوەکان دەستمان بەگەڕانەوە کرد بۆخاڵی دەست پێک.

دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: سوپاس و پێزانین بۆ گرووپە جوانەکەی شاخڕەوی شنروێ کە ئەو تابلۆ جوانەیان لەسەر لووتکەی شنروێ جێگیر کردبووە دەستیان خۆش بێت وەسوپاس بۆئەندامانی گرووپی شاخەوانی چەرموو کەماندوونەناسانە هاوکار بوون وپابەندی ڕێنماییەکان بوون.