تیمێکی پزیشکی پسپۆڕی ئێرانی سەردانی هەڵەبجە دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران هەڵەبجە کوردستان


Feb 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد موستەفا ڕایگەیاند؛ تیمێکی پزیشکی پسپۆڕی ئێرانی سەردانی هەڵەبجە دەکەن.

د،ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند:هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو خوا یار بێت ڕێکەوتی ٣ی٣ی٢٠٢٤ تیمێکی پزیشکی پسپۆڕی چەکی کیمیاوی لەسەر ئەركی یەکێتی نشتیمانی کوردستان وكۆماری ئیسلامی ئێران بە سوپاسەوە سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەكەن و بۆ ماوەی دووڕۆژلەنەخۆشخانەکە دەمێننەوە بۆ پشكنین وچارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی.

د، ئازاد وتیشی: ئاگاداری بریندارانی چەکی كیمیایی دەکەینەوە، سەردانی نەخۆشخانەی کیمیاباران بکەن بۆ ئامادەکردنی دۆسیەو پێداویستیەکانیان.

کامەران کەریم