کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان بەڕێوەچوو

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کوردستان


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان بە بەشداری زۆربەی زۆری کوڕ و دەستە و گرووپە شاخەوانیەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو. 

 
دەستەی کارگێڕی و پەیوەندی ناوەندی هەولێر: سەرۆک و دەستەی گارگێری و ئەنجومەنی ناوەندی هەولێر بەشداریمان کرد، لەکۆبونەوی ساڵانەی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان کە لە هەولێر بەرێوە چوو و باس لە بەرەو پێشچوون و زیاتر خزمەت کردنی شاخەوانانی کوردستان کرا، هەر لە کۆبونەوەکەدا بەرێز دکتۆر ( ئەنوەر علی دۆڵەمەڕی) سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان، دەست لە کارکێشانەوی خۆی ڕاگەیاند، لێرەوە بەناوی خۆم و تەوای دەستەی کارگێری ناوەندی هەولێر، زۆرسوپاسي بەرێزیان دەکەین، لە ماوەی کارکردنیان خزمەتێکی بەرچاوی شاخەوانانی كوردستان کردوە ، دەتوانین  بڵین یەکەم کەس بوە کە شاخەوانی بە شێوازێکی تەکنیکی و زانستی  و ئەکادیمی هێنایە کوردستان،

دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: هەر لە کۆبونەوەکەدا، کاک ( هێمن ئەمین منصور ) بەزۆرینەی دەنگی ئامادەبوان  بە سکرتێری فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان هەڵبژێردرا وێرای پیرۆزبایمان، هیوادارم بە هەمووان هاوکاری بین بۆ ئەوەی لە ئەرکە نوێیەکەی سەرکەوتوو بێت و بتوانین زیاتر خزمەتی شاخەوانانی کوردستان بکەین.