گەشتێکی ناوازە بە بەشداری چەندین گرووپ و دەستەی شاخەوانی بۆسەر چیای پیرەمەگروون ئەنجامدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گەشت شاخەوانی


Feb 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ گەشتێکی تایبەت و ناوازە لە لایەن گرووپی شاخەوانی چەرموو بە بەشداری  چەندین گرووپ و دەستەی دیکە بۆ شاخی بەرزی پیرەمەگروون ئەنجامدرا.

ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو مامۆستا حەمید هادی:سوپاس بۆ خوای باڵادەست کەیارمەتی داین بەشداربین لە  گەشتێکی شەومانەوەی ناوازە و پڕلە سەرکێشی، لەشاخی پیری پیران شاخی پیرەمەگروون بەسەرپەرشتی تۆڕی شاخەوانی  کوردستان و فیدراسۆنی کوردستان  کەتێدا بەشێکی زۆری گرووپەکانی پارێزگایی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەشدار بوون.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو ڕایگەیاند:  دیارەگرووپی شاخەوانی چەرموو وەک تاکە گرووپی شاخەوانی سنوری قەزایی چەمچەماڵ  بەشداربوو بەهەشت ئەندامی تێکۆشەرە و ماندوونەناس، توانیمان نوێنەرایەتی  شاخەوانی چەمچەماڵ بکەین و شەومانەوەمان لەپیرەمەگروون لەپاڵا هاوڕێیانمان ئەنجام بدەین.

هەروەها دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا:  دەسپێکی گەشتەکەمان لەگوندی زێوێ بوو،  پاش گەیشتنمان  بەکەمپی پیرەمەگروون کەمپینمان کرد و شەو ماینەوە پاشان لەبەرواری ٢٣-٢-٢٠٢٤دەستمانکرد بەڕۆیشتن بەرەولووتکە لەکەش وهەوایەکی سارد وبەفراوی سوپاس بۆخوا بەسەلامەت گەیشتین بەلووتکە لەگەڵ هەموو گرووپەشدار بووەکان و چەرموو سەلماندی پێشەنگە وماندوونابێت.  لێرەوەسوپاس بۆتەوای دەستەیی بەڕێوەبەری تۆڕی شاخەوانی فیدراسۆنی و تەوای هاوڕێیانی بەشدار بوو.