لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق دارایی مووچە کوردستان


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری دارایی عێراق، بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە تاوتوێی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بکرێت.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە، چەند پرسێک گفتوگۆدەکەن، لەناویشیدا، بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی مووچە بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا.

بە گوێرەی قسەی سەرۆکی لیژنەکە، تاوتوێی هەموارکردنی یاسای بودجە و هۆکارەکانی نەناردنی خشتەی جەرجییە گشتییەکانی پڕۆژەیاسایی بودجەی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشێکی دیکەی قسەکان دەبێت.

کامەران کەریم