گروپی شاخەوانی کۆسار-کۆیە و گەشتێکی دووڕۆژە بۆسەر لووتکەی پیرەمەگروون

(0) / / ورزش / زایەڵە پیرەمەگروون شاخەوانی کوردستان


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی کۆسارـــ کۆیە گەشتێکی تایبەتی دووڕۆژە و شەو مانەوەی ئەنجامداوە بۆسەر شاخی سەرکەشی پیرەمەگروون 

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کۆسار ــ کۆیە: بەتیمێکی تایبەت  گەشتێکی شاخەوانی دووڕۆژ و شەومانەوەمان، لە وەرزی زستاندا و لە پلەی ساردی ژێر سفردا کە ۱٠ پلە بوو  لەشاخی پیرەمەگرون ئەنجامدا.

بەشی ڕاگەیاندن وتی: سوپاس و ستایش بۆخودای گەورە کەوا گەشتەکە بەسەلامەتی و سەرکەوتوانە جێ بەجێکرا. 
شایانی باسە لە گەشتەکەماندا  چاومان بە کۆمەڵێک شاخەوان کەوت کە لەکەمپی شەومانەوەی شاخی پیرەمەگرون دەهاتنەخوارەوە و ئێمەش زۆر خۆشحاڵبوین بەدیداری بەڕێزیان.