مەڵازی مێسی بۆ نزیکبوونەوە لە ئوستوورەی تێنیس

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تێنیس


Feb 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاوەنی 8 تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان بەدوای بردنەوەی سێهەمین خەڵاتی "لاروس"دایە.

میدیای ESPN دەنووسێت کە لیونێل مێسی بەدوای ئەوەدایە مێژووی خەڵاتی لاروس بگۆڕێت.

مێسی لەگەڵ ئێرلینگ هالند و بلینگام سێ یاریزانێکن کە نێویان دەنێو لیسی ناودێڕانی بردنەوەی خەڵاتی لاروس وەکوو باشترین وەرزشوانی ساڵ بوونی هەیە.

لیونێل مێسی پێشتریش لە ساڵەکانی 2020 و 2023دا توانی ئەو خەڵاتە بباتەوە، پاڵەوانی جامی جیهانی یەکەم یاریزانێکی تۆپی پێ جیهانە کەوا ئەو خەڵاتەی بردۆتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا ڕاپۆرتیان داوە کە مێسی بەدوای بردنەوەی سێهەمین خەڵاتی لاروسی خویدایە تا نزیک بێتەوە لە ڕاجرفدرر ئوستوورەی تێنیسی جیهان و ڕیکوردداری بردنەوەی ئەو خەڵاتە بۆ 5 جار.

کەژاڵ حەمیدی