دادگاى فیدراڵیی عێراق: حکومەتى ناوەندى بە شێوەیەکى نایاسایی قەرزی داوە بە هەرێمى کوردستان

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی عێراق هەرێم کوردستان


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگاى فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند ئامانجی دادگاکە یەکسانى نێوان هاوڵاتییانە لە دابینکردنى موچەدا.

دادگاى فیدراڵیی عێراق بە فەرمی بڕیاری پێدانى موچەى فەرمانبەرانى شارستانى، سەربازی، خانەشینانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە سەرجەم هاووڵاتییانى عێراق لە وەرگرتنى موچەدا یەکسانبن و ئەرکی حکومەتى فیدراڵییە جێبەجێی بکات.
بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵی، گەلى کورد ساڵانێکى زۆر لە دژى رژێمی پێشووى عێراق خەباتیان کردووە و لەو پێناوەشدا قوربانى زۆریان داوە، ئەرکی حکومەتى عێراقیشە قەرەبوویان بکاتەوە و بەیەک چاو سەیری هەموو هاووڵاتییەکانى خۆی بکات ئەوەش لە پێناوى چەسپاندنى دادپەروەریی لە وەرگرتنى موچەکانیاندا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ساڵانى رابوردوودا حکومەتى ناوەندى بۆ ماوەیەکى زۆر بە شێوەیەکى نایاسایی و پێچەوانەى دەستور و یاساى بودجە قەرزی داوە بە هەرێمى کوردستان، هەروەها جەختى کردووەتەوە ئەو قەرزانە بۆ پێدانى موچەى فەرمانبەران، خانەنشیان و چاودێری کۆمەڵایەتى بووە، بەڵام هەرێمى کوردستان –وەک پارێزگاکانى تری عێراق- موچەى دابەشنەکردووە.

محمەد ساڵح