ڕێگری بکرێت لە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەنابەر دارا سێکانیانی


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،نووسراوێک ئاڕاستەی  بەڕێز وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکات بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە ناردنەوەی پەنابەرانی ووڵاتانی هەندەران.
وتیشی، لە نووسراوەکەدا داوامان کردووە  کە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەئەرکی خۆیان هەستن بەمەبەستی ڕێگە گرتن لە ناردنەوەی بەزۆری  پەنابەرانی عێراقی بۆ عێراق لە وڵاتانی هەندەرانەوە  چونکە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ و لە هەمان کاتیشدا بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە کە باس لەوەدەکات نابێت پەنابەرانی عێراقی بەزۆر بنێردرێنەوە بەبێ ڕەزامەندی خۆیان ئەمە پێشێلی بنەماکانی مافی مرۆڤە.
کامەران کەریم