مامۆستایەک بۆ زایەڵە: بەڵێ  بۆ  بەنیشتیمانی کردنی مووچە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە بەرهەم موستەفا


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرهەم موستەفا ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی  کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاد، دواکەوتنی  مووچەی  مانگی  2  فەرمانبەرانی هەرێم  لەئەستۆی  وەزارەتی دارایی هەرێمە  بەوپێیەی تائێستا  لیستی موچەی نەناردوە  بۆ  وەزارەتی  دارایی عێراق.دروستکردنی  هەرکێشەیەک  بۆ مووچەی مانگی 3 و مانگەکانی داهاتوو  ، بەهۆی  جێبەجێنەکردنی  پرۆسەی دروستکردنی هەژماری بانکی ، لەئەستۆی حکومەتی هەرێمە  ، چونکە  هێندەی خەمی  بەدەستهێنانی  سەرخستنی  هەژماری بانکی لەژێر ناوی (هەژماری من ) ە  ، هێندە  خەمی  داهاتووی مووچەی  فەرمانبەرانی  هەرێمی  نیە.
وتیشی، بۆیە داواکارین  هەموو لایەک پشتیوانی  بەنیشتیمانی کردنی مووچە بکەن  لەهەرێم   و  لەئەگەری  هەر  ڕێگرییەک  بۆ بەنیشتیمانی کردنی  مووچەی  فەرمانبەرانی  هەرێم  ، ئەوا  دەبێت چاوەڕێی کاردانەوەی  توندی  فەرمانبەران بن ،چونکە هیچ کەس و لایەنێک  بۆی نیە  یاری  بەچارەنوسی قوت و بژێوی  ئێمەی فەرمانبەرانەوە بکات.بەهیوای ئەوەی  خەمی  مووچەی فەرمانبەرانی  هەرێم بکرێتە خەمێکی نیشتیمانی  و مووچەخۆران  نەخرێنە بەرداشی نێوان هەرێم و حکومەتی  ناوەند.
کامەران کەریم