1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / عكس / زایەڵە کۆنسێرت سلێمانی


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایگەیاند،هەینی ١-٣-٢٠٢٤، کۆنسێرتی فێرگەی  نامدار قەرەداغی لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی بە پێشکەشکردنی دوانزە بەرهەمی هونەرمەندان و  فێرخوازانی فێرگەکە ساز کرا. 
لە کۆنسێرتەکەدا کە د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و میوانان ئامادەی بوون، وێڕای پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان، هونەرمەند نامدار قەرەداغی بەناوی فێرگەکەوە ڕێزلێنانی پێشکەش بە هونەرمەندی میوزیکژەنی گەورەی کورد خالید سەرکار کرد.
 فێرگەی  نامدار قەرەداغی، یەکێکە لەو فێرگە ئەهلیانە کە ساڵانەی چەندین فێرخوازی بواری میوزیک و گۆرانی پێدەگەیەنێت و لەلایەن هونەرمەندی بە ئەزموون نامدار قەرەداغی بەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کامەران کەریم