د.غالب محەمەد لە ڕێگای زایەڵەوە ڕونکردنەوەیەکی گرنگ لەسەر موچە بڵاو دەکاتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە غالب محەمەد


Mar 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،غالب محەمەد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سەبارەت بە چۆنیەتی ئامادە کردنی لیستی موچەی فەرمانبەران و ناردنی بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بە پێویستم زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاو بکەمەوە  ، چونکە خەلکانێکی زۆر پەیوەندیمان پێوە ئەکەن و زانیاری تەواویان بەردەست نیە ،ئامادە کردنی لیستی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەم شێوەی لای خوارەوەیە .

وتیشی، یەکەم ،ھەمو بەرێوبەرایەتیەکان ئەتوانن لیستی موچەی فەرمانبەرانی خۆیان ئامادە بکەن ،وە پێویستە واژوی بەڕێوبەری فەرمانگەکەو لێپرسراوی بەشی ژمێریاری و بەشی یاسایی لە سەر بێت  ، پاشان ئاراستەی پارێزگاری بکەن ئەویش بە نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی ئەکات ،ئەو کات وەزارەتی دارایی لە کەمترین ماوەدا رێکارەکانی پێدانی موچەی فەرمانبەران جێبەجێ ئەکات لەڕێگای بانکەکانەوە .دووەم، بە ھەمان شێوەی خاڵی یەکەم فەرمانگەکە ھەڵ ئەسێت بە ئامادە کردنی لیستی موچەی فەرمانبەران بەڵام ئەتوانێت راستەوخۆ ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی بکات بە بێ گەڕانەوە بۆ پارێزگار و وەزارەتیش .

ئەوەشی خستەڕوو، ئیتر بەرێوبەرایەتی فەرمانگەکان بەرپرسیاری سەرەکین لە دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانیان .

کامەران کەریم