گیان لەدەست دانی کچە پایسکلسواری ئێرانی بەهۆی سووتانەوە
(0) /
زایەڵە ـــ کچە وەرزشوانی ئێرانی کە تووشی سووتان ببوو گیانی لەدەست دا.
ئاریانا وەلی نژاد، خانمە پایسکلسواری ئێرانی حەوتەی ڕابردوو تووشی کارەساتی سووتان بوو و پاش یەک حەوتە مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
ناوبراو بەهۆی تەقینەوەی غاز لە ماڵی خویدا تووشی 70لەسەد سووتان بوو پاش گواستنەوەی ناوبراو لە شاری خوڕەم ئابادەو بۆ ئەسفەهان و پاش چەن ڕۆژ بانەجا بوون لە نەخوشخانە دوێنێ شەو گیانی لە دەستدا.
ئاریانا لە ڕیزی تەمەن خوار 23 ساڵ چالاکی دەکرد و تەنانەت بانگهێشت کرابوو بۆ کەمپی کووریای باشووریش.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: