ڕێزان شێخ دلێر: بڕیارەکانی دادگایی فیدراڵیی کارلەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم ناکات

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی ڕێزان شێخ دلێر دادگای فیدراڵی عێراق هەرێمی کوردستان


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێشتا دەرگایی زۆر لەبەردەم  حکومەتی هەرێمدا ماوە بۆئەوەی بتوانێت پارێزگاری لەخۆی بکات، بەڵام ئەگەر سیاسیەکانی کورد بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بن ئەوا  بەدەستی خۆیان هەرێمی کوردستان لە دەست دەدەن

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزە و پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگایی فیدراڵی کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم ناکات و قەوارەی هەرێم بە بڕیارێک و دوو بڕیاری دادگایی فیدراڵی هەڵناوەشێتەوە.بەڵام دەسەڵاتەکانی کەم دەکات

وتیشی: لەم دۆخەدا دۆستەکانی حکومەتی هەرێم و بەتایبەت ئەمەریکا کە حکومەتی هەرێم وەک دۆستێکی نزیک لێی دەڕوانێت تا ئەوکاتە دەتوانێت پشتیوانی هەرێم بکات کە لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردابێت، بەڵام بەدەر لەوە ئەمەریکا ئامادەنییە هیچ پشتوانییەک لە هەرێمی کوردستان بکات

ڕێزان شێخ دلێر، ڕونیشی کردەوە: ئەگەر بڕیارەکانی دادگایی فیدراڵی بەردەوامییان هەبێت ئەوا  بۆ دەرباز بوون لەو دۆخە پێویست دەکات، حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک ڕێ و شوێن بگرێتەبەر لەوانە، بتوانێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدات و حکومەتێکی بەهێزدروست بکات کەحکومەتێک بێت پێکهاتبێت لە هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستان  و کۆتایی بە گەندەڵی و ناعەدالەتی بێنن و هەوڵبدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراقدا باشتربکەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر بەم شێوەی ئێستا بەردەوامبن ئەوا بەدەستی خۆیان هەرێمی کوردستان لە دەست دەدەن