كوێستان محه‌مه‌د: بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەناو ژناندا زیادیکردوە

(0) / / زنان / زایەڵە مادەی هۆشبەر کوردستان ژنان


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه‌تى هەرێم چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى سزادراوان له‌هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یەک لەسەر پێنجی سزادراوان لەهەرێم بەکارهێنەرو بازرگانی هۆشبەرن"، ده‌شڵێت:"بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەناو ژناندا زیادیکردوە".

کوێستان محەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومه‌تى هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زیاتر له‌20٪ی سزادراوانی نێو چاکسازییەکانی هەرێم، بەکارهێنەرو بازرگانی مادە هۆشبەرەکانن".
 
ده‌شڵێت:"لەنێو ژنانیشدا بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر زیادیکردوەو تەنانەت منداڵی تەمەن 9 ساڵ هەیە کە ئالودەی مادە هۆشبەرەکان بوە".

وه‌زیره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، "مادەی هۆشبەر بەشێوەیەکی بەرچاو لەهەرێمی کوردستان بڵاوبوەتەوەو لەچاکسازییەکاندا پێنج هەزارو 308 کەس سزادراون کە لەو ژمارەیە هەزارو 214 کەسیان بەهۆی مادە هۆشبەرەکانەوە بوە، واتە یەک لەسەر پێنجی کۆی گشتی حوکمدراوانی نێو چاکسازییەکان بەهۆی مادە هۆشبەرەکانەوە سزادراون،676 کەسیان بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرو 538 کەسیشیان بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان بون