سۆران عومەر: ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغدادی ناردووە تەنها مووچەخۆری شارستانی تێدایە

(0) / / کردستان / زایەڵە سۆران عومەر هەرێم مووچەخۆر


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم ناردوویەتی بۆ بەغداد تەنها مووچەخۆری شارستانی تێدایە.  

سۆران عومەر دەڵێت، وەزارەتی دارایی هەرێم لە لیستەکەدا پەیوەست بە مووچەی سەربازی تەنها کۆی مووچەکەیانی ناردووە. 

لە چەند رۆژی رابروودا، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی پەیوەست کرد بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغداد.   

رۆژی 6ی شوباتی 2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان رەوانەی بەغداد کردووە.

کامەران کەریم