سێ سەربازی یەکەی ئەندازیاریی فەرماندەی پاسەوانیی سنووری لە هەولێر گیانیان لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە پاسەوانی سنوور یەکەی ئەندازیاری مین هەولێر


Mar 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە کاتی پووچەڵکردنەوەی مین لەنێو یەکەی ئەندازیاریی فەرماندەی پاسەوانیی سنووری ناوچەی یەک لە نزیک کانی قرژاڵە، مین تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ سەرباز گیانیان لەدەستدا.

سامی ئیسماعیل، لە بەشی راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری یەک، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 10-3-2024) لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو، راگەیاند "رووداوەکە کاژێر 11:30ـی ئەمڕۆ روویداوە، تێیدا دوو سەرباز بەناوەکانی عەبدولکەریم جەلال و مەسعود عەلی گیانیان لەدەستدا، سەربازێکی دیکەش بەناوی رزگار مەجید بریندارە."

بەپێی زانیارییەکان دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، سەربازە بریندارەکەش گیانی لەدەستداوە.
سامی ئیسماعیل ئاماژەی بەوە کرد، خەڵکی هەولێر دڵنیا دەکەنەوە، ئەوەی روویداوە، "تەقینەوە یان کردنە ئامانجی پاسەوانی سنوور نەبووە و تەنیا چەند مینێک بووە تەقیوەتەوە."
 
فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری یەک دەکەوێتە نزیک ناوچەی کانی قرژاڵە لە هەولێر.