چرۆحەمەشەریف: دەروازەیەک بۆهەڵەبجە دروست دەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە چرۆحەمەشەریف هەڵەبجە


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - چرۆ حەمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای هەوڵەکانمان سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بڕی یەک ملیار دینار پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە دروست بکرێت.

پاش ئەوەی لەڕێگەی نوسراوی فەرمییەوە  داوامانکرد، ئەمساڵ لە 16ی 3ی2024، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق  دیارییەک پێشکەش بە پارێزگای هەڵەبجە بکات.

وتیشی، بەڕێز محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر داوای خاتوو چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاریدا بەبڕی یەک ملیار دینار پڕۆژەی دەروازی پارێزگای هەڵەبجە دروست بکرێت، ئەمەش وەک دیارییەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە ، زۆر سوپاسی بەڕێز کاک خالید شوانی وەزیری دادی عێراق دەکەین کە لەم هەوڵەدا هاوکاربوو، هەروەک پێشتر هەمیشە هاوکارو پاڵپشتی خزمەتکردنی هەڵەبجە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە وا بڕیارە ڕۆژی 14ی3 بەردی بناغەی پڕۆژەکە دابنرێت.

کامەران کەریم