تەنها 10 شەوی كۆتایی رەمەزان مزگەوتەكان تا نوێژی بەیانی كراوە دەبن

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕەمەزان ئەوقاف کوردستان


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی چەند رێنماییەكی لەبارەی مانگی رەمەزانەوە دەركرد.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ئەوقاف، یەكێك لەو رێنماییانە ئەوەیە كە كورتە وتارەكانی دوای نوێژی عەسر بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتی رۆژوەوانان، 20 خولەك بخایەنێت و تەنها مامۆستای مزگەوت پێشكەشی بكات، بەبەكارهێنانی مایكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، بابەتەكانیش بریتی دەبن لە خواپەرستی و مامەڵەو بابەتی پەروەردەیی و هۆشیاریی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان و هاندانی پێكەوەژیان.

راشیگەیاندوە، ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بەپێی خشتەی پارێزگاكە دەبێت، هەروەها تەنها لە 10 شەوی كۆتاییەكانی مانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن تا نوێژی بەیانی بە مەرجی رەزامەندیی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوت.

ئەوەش باسكراوە، هیچ كەس بۆی نیە جگە لە پێشنوێژو وتارخوێنی فەرمی مزگەوت، مەراسیمە ئایینییەكان و تەراویح بە تایبەتی ئەنجام بدات.

کامەران کەریم