دادگاى فیدراڵى لەبارەى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی هەرێم کوردستان


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگاى باڵاى فیدراڵى لە بڵاوکراوەکەیدا ڕایگەیاند: وەزارەتى دارایی عێراق تەواوى رێکارەکانى بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگاکەمان گرتوەتەبەر کە پەیوەستە بە موچەى فەرمانبەران و خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى و شەهیدان و تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتیی.

دادگاکە دەشڵێت، بەپێى راسپاردەى سەرۆک وەزیرانی عێراق و رەزامەندى وەزیرى دارایی و لەسەر بڕیارى دادگاى فیدراڵى بڕیاردراوە بە ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگى شوبات.

ئاماژە بەوەشکراوە: بۆ مانگى شوبات موچەى فەرمانبەران نێردرا، بەڵام ناردنى موچەى مانگى ئازار پەیوەستە بە ئەلیکترۆنیکردنى موچەى سەرجەم فەرمانبەرانى هەرێمەوە.

کامەران کەریم