پەرلەمانتارێک:  وەزیری دارایی لەبارەی مووچەی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە دارایی مووچە هەرێم کوردستان


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  سبەی چوارشەممە، لیژنەکەیان لە پەرلەمان پێشوازیی لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات و چەند پرسیارێکی لێدەکەن و داوای روونکردنەوەی لێدەکەن.

 وتیشی: لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان چەند پرسیارێک لە وەزیری دارایی دەکەین، هەروەها دەپرسین ئایا راستە پێشمەرگە لە لیستەکەدا نییە ئەگەر وایە بۆچی.

دەشڵێت، تەیف سامی، گلەیی لە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان هەیە و ئەویش لەوبارەوە داوای روونکردنەوە و بەدواداچوونی زیاتر دەکات. 

پرسیار لەبارەی ئەوەی کە ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نێردراوە لەسەر چ بنەمایەکە یەکێکی دیکەیە لەو پرسیارانەی کە ئەو ئەندامە کوردەی لیژنەی دارایی ئاراستەی وەزیری دارایی دەکات و دەشڵێت، دەپرسم، ئایا راستە مانگی ئاداری داهاتوو، بە کی کارت نەبێ مووچە نانێرێت ئەگەر وایە بۆچی ئێستا دەستیان بە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچە (تەوتین) نەکردووە.

کامەران کەریم