1 / 19
2 / 19
3 / 19
4 / 19
5 / 19
6 / 19
7 / 19
8 / 19
9 / 19
10 / 19
11 / 19
12 / 19
13 / 19
14 / 19
15 / 19
16 / 19
17 / 19
18 / 19
19 / 19

(0) / / عكس / زایەڵە سلێمانی سنە


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ‎لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی هونەریی ”حەوت رەنگە” لە رۆژانی رابردوودا لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی  ئەمنەسوورەکە لە شاری سلێمانی، پێشانگەیەکی شێوەکاریی بۆ گروپی "کۆتری خەیاڵ" کرایەوە.

‎پێشانگەكە تایبەت بوو بە چەندین كاری هونەریی گروپی "کۆتری خەیاڵ" ی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

‎كۆتری خەیاڵ پێکهاتووە لە کۆمەڵێک هونەرمەند و شێوەکاری شاری سنە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانین بۆ نمایشێكی هونەریی.

‎گروپەكە پێكهاتووە لە هەشت هونەرمەندی ژن و یەک هونەرمەندی پیاو  و بە ٦٤ تابلۆ و چوار پەیکەر لە بوارەكانی ” ژن ، سروشت، ئابستراكت ”  بەشدارییان كردووە لەم كارە هاوبەشەدا و تا رۆژی 14ی ئازار پێشانگەكە لە گەلەری مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە لە شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت لە نمایش.

ڤینۆس تۆفیق