ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە
(0) /
زایەڵە - ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان: دادگای فیدراڵی زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر پرسی كۆتاكان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "مافی هه‌رێمی كوردستانه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق مافه ده‌ستورییه‌كانی خۆی به‌كار بهێنێت، به‌ڵام دادگای باڵای فیدراڵی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ماده 92ی ده‌ستور و یاسای دادگای فیدراڵی ژماره 30 ساڵی 2005ی هه‌موار كراوه، زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی كردووه كه له‌ده‌ستوردا هاتووه به شێوه‌یه‌ك مافی به‌خۆی داوه كه له هه‌موو گه‌وره و بچوكێكی هه‌رێم ده‌ستێوه‌ردان بكات هه‌روه‌ك له بڕیاری ژماره 83ی ساڵی 2024 خۆیدا كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆتاكانی له یاسای هه‌مواركراوی ژماره یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یازده كورسیی په‌رله‌مان و كه‌مكردنیان بۆ سه‌د كورسی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: