ئاریان تاوگۆزی ناوەڕۆکی کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی بۆ زایەڵە دەخاتەڕوو

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاریان تاوگۆزی وەزیری دارایی


Mar 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  بەشداربوین لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی، چەند خاڵێک سەبارەت بە هەرێم و موچەخۆران،  بەهیچ شێوەیەک کار بە هەژماری منی حکومەتی هەرێم ناکەین. بانکی ڕافیدەین و ڕەشید و کۆمپانیای کی کارت دەڵێن لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا دەتوانین هەژماری بانکی بۆ هەموو کوچەخۆرانی هەرێم بکەینەوە ئەگەر حکومەتی هەرێم هاوکاربێت. هەموو ئەووەزارەتانەی ناو و زانیاریان بۆ ناردوین موچەمان بۆ ناردون.

وتیشی،  بەداخەوە کە موچەی پێشمەرگەمان نەناردوە چونکە زانیاریەکانیان بە ئێمە نەگەیشتوە، ئەگەر بگات موچەی ئەوانیش دابین ئەکەین، بەهیچ شێوەک ناچمە ژێر بەرپرسیارێتی ناردنیموچەی مانگی سێ ئەگەر موچەخۆران لە بانکی ڕافیدەین و ڕەشید هەژماری بانکیان بۆ نەکرێتەوە.

ڕونیشیکردەوە، بە ملیاران دینار مانگانە هەرێم داهاتی ناوخۆی هەیە و نەک ناگاتەوە دەست ئێمە بەڵکو هیچ زانیاریەکمان نیە. لە بودجەی عێراق ڕێکەوتن هەیە کە هەرێم ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت تەسلیم بە بەغدا بکەن بەڵام نایکەن و دەڵێن بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاری ئەهێنین.

کامەران کەریم