سەرکردەیەکی گۆڕان بۆ زایەڵە: گۆڕان نابێت ڕازیبێت لەمەزیاتر خەڵک باجی عینادی حکومەت بدات

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان نزار مەحمود


Mar 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زاەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  تیمی حکومی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بۆ ئەبێت بێ دەنگ بن لەئاست عینادی  سەرۆکی حکومەت و ئەجندای پارتی لەناو حکومەت ،لەکاتێکدا مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی باجەکەی بدەن .

ئەوسەرکردەیەی گۆڕان وتیشی،  بۆیە پێویستە هەڵوێستی جدیان هەیبێت لە ئاستی ژیان وگوزەرانی خەڵک و لانی کەم ئەگەرنەتوانن ڕێگری لە بڕیاری نادروستو دژ بەخەڵک بکەن لەسەر ئەساسی میزاجی تاکەکەس و تاک لایەنە پێویستە لەناو ئەو حکومەتە نەبن  و بۆیان بەجێ بێڵن و چۆن بەتەنها بڕیار ئەدەن بەتەنهاش  بەرگەی دەرەنجامەکەی بگرن ،هەرچەندە درەنگیشە .

کامەران کەریم