1 / 10
2 / 10
3 / 10
4 / 10
5 / 10
6 / 10
7 / 10
8 / 10
9 / 10
10 / 10

(0) / / عكس / زایەڵە هەڵەبجه


Mar 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە ساڵڕۆژی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، تیمێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق هاتوونەتە‌ ئەو شارە‌ و پشكنینی ئاو و خاكەکەی دەکەن بۆ دڵنیابوون لە سه‌لامه‌تی ژینگە‌ی شارەكە.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبونی  چرۆ حەمە شەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێشوازی كرد لە دكتۆرە اكتفاء مزهر الحسناوي بريكاري ئيدارى و دارايي وەزیری ژینگەی ئیتحادی و وەفدی یاوەری.
لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەئازاد تۆفیق  پارێزگاری هەڵەبجە بە یاوەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبجە پێشوازی كرد لە بريكاري ئيدارى و دارايي وەزیری ژینگەی ئیتحادی .

لە دەسپێكی سەردانەكەیاندا بەڕێزیان تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفایان لەسەر گڵكۆی شەهیدانی هەڵەبجە دانا و دواتر بەشە جیاوازەكانی مۆنۆمێنتیان بەسەر كردەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای بەخێرهاتنی  بەڕێزیان پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی بەڕێزیانی كرد کە لەڕێگەی داواکاری چرۆ حەمە شەریف بۆ هێنانی بڕی ٣٠٠٠٠ سی هەزار نەمامی زینە بۆ سەوزكردنی شاری هەڵەبجەو  تیمی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لەسەر ژینگەو كەش و هەوای  شارەكە لەلایەن پسپۆڕانی تایبەت بەو بوارە .
کامەران کەریم