ناردنی 2 خانمە وەرزشوانی نیشتمانی ئێران بۆ پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک کوردستان


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  دوو خانمە وەرزشوانی ئێرانی لە لقی وەرزشی پارئۆڵۆمپیکدا بۆ ئامادەبوون لە پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی پارئۆڵۆمپیک لە بەشی قۆڕنەییدا گەیشتنە وڵاتی چین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی لێژنەی نیشتمانی پارئۆڵۆمپیک، پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی قوڕنەیی ئاسیا بۆ بە دەست هێنانی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس ڕۆژی 28ی ڕەشەمە بە میوانداری وڵاتی چین لە هۆڵی"شانگسی" لە شاری "تای ئان" بەڕێوەەچێت.

ئایلاری جامی لە کێشی 52ــ کیلۆگرام و لەیلا میرزایی لە کێشی 57ـــ کیلۆگرامدا دوو خانمە وەرزشوانی ئێرانی و وەکوو دوو نوێنەری ئێران بە سەرپەرشتی و ڕاهێنەری زەهرا حاجیوەند و جەمشید سوهرابی بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکەن.

پێشتریش 4 وەرزشوانی ئێرانی 1 خانم و 3 پیاو لە کێشە جیاوازەکاندا ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسیان پێدراوە.

کەژاڵ حەمیدی