نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و قوربانيانى جينۆسايد و ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه
(0) /
زایەڵە - لە 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پێويسته حكومه‌تى عێراق هه‌موو ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تييه‌كانی جێبه‌جێ بكات و جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و قوربانيانى جينۆسايد و ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
لە راگەیێندراوەکەدا، نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، "ئه‌ركى هه‌مووانه به يه‌كڕيزى و ته‌بايى دەستکەوتەکان بپارێزین... ده‌ستكه‌وته‌كان به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدان و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانن، قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى قوربانيدانى هه‌موو پێكهاته‌كانه".
رۆژی 16ی ئاداری 1988 شاری هەڵەبجە لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراقەوە کیمیاباران کرا و لە ئەنجامدا نزیکەی پێنج هەزار هاونیشتمانی شارەکە شەهید بوون و زیاتر لە 10 هەزاری دیکە بریندار بوون.
لەوبارەیەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "ده‌بێ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌درێت تاوان و كۆمه‌ڵكوژيى دووباره ببنه‌وه... پێويسته حكومه‌تى عێراق هه‌موو ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تييه‌كانی جێبه‌جێ بكات و جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و قوربانيانى جينۆسايد و ئه‌نفال قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
له (36)هه‌مين ساڵيادى مه‌رگه‌سات و تاوانى سامناكى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى زياتر له پێنج هه‌زار شه‌هيدى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان داده‌نوێنين، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه، سڵاو بۆ خێزان و كه‌سوكاريان و بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانييانه ده‌نێرين كه هێشتا به شوێنه‌وار و پاشماوه و نه‌خۆشييه‌كانى ئه‌و تاوانه‌وه، ده‌ناڵێنن.
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌يه‌كه له زنجيره‌يه‌ك تاوان و جينۆسايد و ئه‌نفال و زينده‌به‌چاڵكردن كه زۆر دڕندانه ده‌رهه‌ق به گه‌لى سته‌ملێكراوى ئاشتيخواز و ژياندۆست و مرۆڤپه‌روه‌رى كوردستان كراوه، ته‌نيا گوناهيشى ئه‌وه بووه له وڵاتى خۆي‌دا داواى ماف و ژيان و ئازادى و شكۆمه‌ندى كردووه. ئه‌گه‌ر هيچ دادپه‌روه‌رييه‌ك هه‌بوايه، ته‌نيا جينۆسايدى هه‌ڵه‌بجه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان، بناسرێن.
له‌م ياده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييانى جينۆسايد و ئه‌نفال و تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشوو له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، له هه‌موو بواره‌كانيشدا باش‌ترين خزمه‌ت بكرێن. بۆ ئه‌مه پێويسته حكوومه‌تى عێراق هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه‌كان و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكات. له‌سه‌ر ئاستى جيهانيش ده‌بێ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز ڕێگه نه‌درێت تاوان و كۆمه‌ڵكوژيى ئاوا له هيچ شوێنێك دووباره ببنه‌وه.
ده‌سكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستووريى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدان و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانن به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، بۆيه ئێستاش ئه‌ركى هه‌مووانه به يه‌كڕيزى و ته‌بايى بيانپارێزن و گيانى شه‌هيدان و دڵى خێزان و كه‌سوكاريان شاد بكه‌ن، تا پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و ئارام و پارێزراو هه‌نگاو بنێين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/16
تێبينيێك بنێرە: