دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە هەرێمی کوردستان دادگای فیدراڵی


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  سبەینێ یەکشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.

 بەپێی خشتەی کۆبونەوەکانی دادگای فیدراڵی، سبەینێ یەکشەممە ١٧ی ئادار دادگاکە لەسەر سکاڵای نۆ فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان کە لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە، کە تایبەتە بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان. 

 لە سکاڵاکەدا، داواکراوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨، بەتایبەت ماددەکانی ٦، ٧، ٨ ،٩ و پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە کە ماوەی زیاتر لە ٨ ساڵە راگیراوە.

٢٥ی مانگی رابردوو دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو پرسە دواخرا و چاوەڕوان دەکرێت سبەی بڕیار لەسەر سکاڵاکە بدەن.

کامەران کەریم