ئێستا گەیشتنی وێستگەی کارەبای پرۆژەی بەهەشتی کەلار

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا وێستگە کەلار


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەبەرهێنانی گەرمیان ڕایگەیاند، بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان وێستگەی کارەبای بەهەشتی کەلار گەیشتە ناو پرۆژەکە.
 
ئەمڕۆ دووشەمە تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان چاودێری گەیشتنی وێستگەی مۆبایلی کارەبای (٣٣) kv پرۆژەی بەهەشتی کەلار ( شاری مامۆستایان )ی کرد کە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەوە لە وڵاتی تورکیاوە هێنرابوو.
 
وێستگەکە  توانیای دابینکردنی ( ۲٥ ) MVA کارەبای هەیە و لە ئایندەدا بۆ دابینکردنی کارەبای تەواوی پرۆژەکە پشتی پێدەبەسترێت .
 
کامەران کەریم