وەزارەتی دارایی داوا دەکات لیستی موچەی مانگی سێ بە زمانی عەرەبی ئامادەبکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارایی موچە


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی هەرێم لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەكانی كردووە، داوای كردووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لیستی مووچەی مانگی 3 بەزمانی عەرەبی و دوای وردبینی تەواو ڕەوانە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەرماڵەكان لەشوێنی خۆی بنووسرێت و بۆ خانەكانی (درجە و مرتبە) تەنها بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی بنووسرێت و بۆ ئەوانەی سەربازین پێویست ناكات بینووسن.
 ئەوانەی لە خەزێنە لیستی مووچەیان وردبینی نەكراوە بەزووترین كات وردبینی بكەن.
سەرەڕای هاتنی زیاتر لە 560 ملیار دینار لە بەغداوە هێشتا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 2 ی دابەش نەکردووە، بەڵام داوایکردووە فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی 3 یان بە عەرەبی بۆ بنێرن.
وابڕیارە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی و سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی و وەزیری داریی عێراق کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، شاندەکە بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب  دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان هەرێم بۆ دابەشکرنی مووچەی مانگی دوو داوای ١٠٠ ملیاری دیکەی لە بەغد کردوە بەڵام وەزیری دارایی عێراق دەڵێت بەبێ ناردنی لیستی تازە هیچ پارەیەک نانێرێت.
کامەران کەریم