مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: متمانەی نێوان هاوڵاتیان و حکومەت لەئاستێکی لاوازدایە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان


Mar 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ د،شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، گومان لەوەدا نییە کە مووچەخۆری دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی گشتی تاکە سەرچاوەی دابینکردنی،پێداویستییەکانیان بریتییە لەپشت بەست بەو بڕە مووچەیەی کە لەپای کارکردنیان لەدامەزراوە گشتییەکانی حکومەتدا مانگانە دەستیان دەکەوێت.
وتیشی، پێنەدانی ئەو بڕە یان کەمکردنەوەی وەک چۆن ماوەی دەساڵە لەهەرێم بەردەوامە، متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەکانی حکومەت لەق دەکات، لە بارودۆخی هەرێمی کوردستانیشدا، متمانەی نێوان هاوڵاتیان و حکومەت لەئاستێکی زۆر لاوازدایە، تاکە هۆکار بۆ بەردەوامی دۆخەکە، نەبوونی بژاردەیەکە کە بتوانێت؛ لەلایەکەوە ئەلتەرناتیڤی هێزە سیاسییەکان بێت، هەروەها لەلایەکی دیکەوە، هێندە بەهێزبێت کە بتوانێت جێگایان بگرێتەوە.
هێمای بەوەشکرد،ئەم دۆخە نەخوازراوە تەنیا بەوە دەبێت کە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێم لەسوودی مووچەخۆران جێبەجێبکرێت، کە دواجار ئەوە لەسوودی تەواوی گەلی کوردستان دەبێت.
کامەران کەریم