سەرکردەیەکی یەکێتی لەڕێگای زایەڵەوە باسی پاراستنی هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان ئارێز عەبدوڵا


Mar 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، قەوارەی هەرێم، کەمترين مافە، کە گەلی کوردستان بە خەبات و قوربانيدانێکی سەد ساڵە بەدەستی هێناوە. پاراستنی ئەرکی نيشتيمانی و نەتەوەيی و ئايينی هەموو کوردستانيانە.
وتیشی،هەر لايەن يان هەر کەسێک بەهەرشێوەيەک دژی بێ و نەيپارێزی جگە لە خائين هيچی تر نیيە، بەڵام پاراستن بە قسە و دروشمی زەق نا، بەڵکو بە کردەوە بيسەلمێنێ کە بەرژەوەنديی باڵای گەل لەسەرووی بەرژەوەندیی تاييبەتی خۆی دەبينێ.
هێمای بەوەشکرد،وەرن با بەيەکەوە ئەم نيشتيمان و هەرێمە لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، ئازادی دەربڕین، دادپەروەری، خزمەتگوزاری  بپارێزين.
کامەران کەریم