لە دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی پەیوەست بە هێنانی ژنی دووەم لە هەرێم تۆمار دەکرێت

(0) / / زنان / زایەڵە ژنی دووهەم دادگای فیدراڵی مسیار کوردستان


Mar 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ شەرمین بەهجەت خدر، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاندووە، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق لە سکاڵایەک ئاگاداریان کردوونەتەوەکە لە دژى هەموارێکى یاسای بارى کەسێتى لەلایەن پەرلەمانی کوردستان، تۆمار کراوە.
سکاڵاکە لە 17ى ئادارى 2024 تۆمار کراوە و بۆ رۆژى دواتر دادگاى فیدراڵى داواى لە نوێنەرى یاسایی پەرلەمانى کوردستان کردووە کە وەڵامى نووسراوى خۆى بۆ ئەو سکاڵایە ئامادە بکات.
ئەو سکاڵایە لەلایەن پارێزەر بەرهەم رەئوف عەلى، لە دژی سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کراوە، لە سکاڵاکەدا داوا دەکات هەموارێکى یاساى بارى کەسێتى لە پەرلەمانى کوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە، کە لە ساڵى 2008 کراوە و تایبەتە بە فرە ژنى.
بەگوێرەى ئەو هەموارە حەوت مەرج دیاریکراوە بۆ ئەوەى کەسێک بتوانێت ژنی دووەم بهێنێت ئەگەرنا سزا دەردێت بە بەندکردن بۆ ماوەى ساڵێک بەبێ ئەوەى دادوەر بتواێنێت جێبەجێکردنى سزاکە رابگرێت و 10 ملیۆن دیناریش سزاى پێبژاردن دەدرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەو مەرج و سزایانە لە یاسای بارى کەسێتى ژمار 188ى ساڵى 1959دا نەبووە، کە لە عێراق کارى پێدەکرێت.
بەرهەم رەئووف عەلى دەڵێت، مەبەستى لە پێشکێشکردنى ئەو سکاڵایە، "راستکردنەوەى"، پرسە یاساییەکەیە.
وتیشی، ساڵاکەى لەسەر ئەو بنەمایەیە کە لەدژى دەستوورى عێراقە و لەو دەستوورەدا هاتووە نابێت هیچ یاسایەک دەربچوێندرێت، کە پێچەوانەى بنەماکانى ئایینى ئیسلام بێت.
کامەران کەریم