دوایین ئاماری کوژراوانی ھێرشەکەی مۆسکۆ / داعش بەرپرسیارێتی گرتەئەستۆ

(0) / / جهان / مۆسکۆ ڕوسیا زایەڵە داعش


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکەی مۆسکۆ بۆ 60 کەس بەرزبووەوە و داعشیش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکەی ناو ھۆڵی بۆنەکان لە کۆمەڵگەی کرۆکۆسی بازرگانی کە بە کرۆکۆس سیتی ھۆڵ ناسراوە لە مۆسکۆ، بۆ 60 کوژراو بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 100 کەسی تریش برینداربوون و پێشبینیش دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاتر بکات چونکە برینی ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان زۆر سەختە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێنج چەکدار پەلامارەکەیان ئەنجامداوە و بۆمبی سوتێنەریشیان بەکارھێناوە و بەھۆیەوە ئاگر لە بەشێکی ھۆڵەکەش کەوتەوە.

لە لایەکی تریشەوە داعش لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامدانی ھێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ و ئاماژەی بەوە کردووە، چەند چەکدارێکیان ھێرشەکەی سەر مۆسکۆیان ئەنجامداوە و جگە لە کوژران و بریندارێکی زۆر، زیانێکی زۆریشیان بە شوێنەکە گەیاندووە و بە سەلامەتیش گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان.