لەبارەی دەوامی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە هەرێم


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،پشووی بەهارەی قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە کۆتایی دێت و سبەی یەکشەممە 24ی 3ی 2024، دەوام دەست پێدەکاتەوە.
لەو پەروەردانەی، کە لە 13ی9ی 2023 دەستیان بە دەوام کردبوو، لە ڕۆژی 11ی 3ی 2023 پشووی بەهارەیان دەستی پێکردبوو.
لە مانگی ڕەمەزاندا کاتژمێرێک دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان کەم کرایەوە، سەبارەت بە دەوامی قوتابخانەکانیش، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە گوتی،لەسەر کەمکردنەوەی دەوام شتێکی فەرمی نییه، هەرشتێک هەبێت هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە.
لە لایەکی دیکەوە، دەنگۆیەک بڵاو کراوەتەوە، گوایە سبەی لە وەزارەت وفەرمانگەکان پشووی نەورۆز بەردەوام دەبێ.
بەڵام سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای گۆڕانی  ڕاگەیاند،ڕۆژی یەکشەممە 24ی3ی 2024، دەوامی فەرمی و ئاسایی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت دەست پێ دەکاتەوە و پشووی نەورۆز کۆتایی هاتووە.
سەرچاوەکە جەختی کردەوە، کەمکردنەوەی کاتژمێرێک لە دەوامی فەرمانگەکان تاوەکوو کۆتایی مانگی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت.
کامەران کەریم