بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه موچه سودانی هەرێم


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و سودانی بەڵێنیدا كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكات و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.
غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی  راگەیاند، ئەمشەو وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە و گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كران و داوامانكرد كێشەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.
وتیشی،  لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی بەڵێنیدا كە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكات و بۆ پرسی مووچەش وەزارەتی دارایی عێراق نەرمی بنوێنێت و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكرێت.
کامەران کەریم