داوای کردنەوەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لەسەیدسادق لەسودانی دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سەیدسادق چرۆ حمەشەریف


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - چرۆ حمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەپەراوێزی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لەگەڵ بەڕێز محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پەرلەمانتاران داواکارییان ئاراستەی بەڕێزیان کرد  بەمەبەستی جێبەجێکردنی.
وتیشی، لەداواکارییەکانمان  دانانی سندوقی ئاوەدانکردنەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە ، سەید سادق ، پێنجوێن دابین بکرێت ، هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق، کردنەوەی بینایەکی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ،کردنەوەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لەسەیدسادق.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لیژنەیەک لەنێوان فراکسیۆنی یەکێتی و نوسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق دروست بکرێت ، بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکان.
کامەران کەریم