شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان بارانبارین سەرما


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە  - هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە،شەپۆلێکی بارانبارینی کورتخایەن ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەلەناوچەشاخاوییەسنوورییەکان بەفردەبارێت بۆ ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان لاوازە ئەگەرهەشبێت نمەبارانێکی کەم دەبێت.
روونیشیکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (26/3/2024 ) ئاسمان بەهۆی کاریگەری نزمەپەستانی ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست و دووبارەگەڕانەوەی بۆ ناوچەکەمان شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند ڕوو لەسەرجەم ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین دەکات .
ئەوەشیخستەڕوو، سەرەتای بارانبارینەکەش  لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بەبارانی مامناوەند لەناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەشاخاوییەکانی هەولێرەوە  دەستپێدەکات هەتا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە،کاریگەری شەپۆلەکە هەدرەنگانی شەوی سێ شەممەلەسەرچوارشەممەیە.
کامەران کەریم