بڕیارێک لەوەزیری ناوخۆی هەرێمەوە بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان
(0) /
زایەڵە - وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراسته‌ی گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی ناوخۆ كرد كه ده‌ركه‌وتن به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه جگه له ئه‌ركی فه‌رمیان قه‌ده‌غه ده‌كات.
له نووسراوێكدا كه واژۆی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و تێیدا هاتووه، لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەر و گیانی هاوڵاتییان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گشتی، قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکەنەوە.
هاوكات له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئەگەر به جلی سه‌ربازییه‌وه بەشداریی هەر چالاکیەك بکەن پێویست لە دەرەوەی کاتی دەوام ئەو چالاکیە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتیی پیشان بدرێت، پێویستە ڕەزامەندیی سەرووی خۆیان وەربگرن و هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستیکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات، لێپرسنەوەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: