ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی دامودەزگا فەرمییەکان بکات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق هەرێمی کوردستان


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی دامودەزگا فەرمییەکان ئەنجام بدات.

دەقی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی رێگاو بانەکان

دەوامی دامو دەزگا حکومییەکان
کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 2ی پاشنیوەڕۆ
فەرمانگەکانی ناوچەی سەوز
وەزارەتەکانی: دەرەوە، پلاندانان، کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ژینگە، کۆچ و کۆچبەران، پەیوەندییەکان، وەرزش و لاوان، رۆشنبیری، پیشەسازی و کانزاکان.
بانکی ناوەندی
دیوانی چاودێری دارایی
شارەوانی بەغدا
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی

کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ
سێ سەرۆکایەتییەکە
وەزارەتەکانی: ناوخۆ، بەرگری، تەندروستی، دارایی، کارەبا، داد، کار، پەروەردە لەگەڵ قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە پەروەردە

کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ
وەزارەتەکانی: خوێندنی باڵا، گەیاندن، بازرگانی، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، نەوت
دیوانی وەقفی سوننەو شیعە
دامەزراوەی شەهیدو زیندانیانی سیاسی
دەستەی باڵای حەج و عەمرە
ئەنجومەنی دەوڵەت
باقی دەستەکانی دیکە

کاتژمێر 10ی بەیانی
هەموو زانکۆو کۆلێژە حکومی و ئەهلییەکان، بەرەچاوکردنی رۆژانی پشوو

– ئەم کاتە نوێیانە بۆ ماوەی سێ مانگ تاقی دەکرێتەوە و لە پاش جەژنی رەمەزانەوە کاریان پێ دەکرێت.
– هەموو فەرمانگەیەک ناچار بکرێت لانی کەم 30% فەرمانبەرەکانی بە هۆکاری گواستنەوەی گشتی دەوام بکەن.
– ماوەی پەنجەمۆری ئامادەبوون و رۆیشتن لە بەیانی و پاشنیوەڕۆ نیو کاتژمێر درێژ بکرێتەوە
– لێکۆڵینەوە بکرێت لە زیادکردنی رەسمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و گومرگ، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان پابەند بێت.
– نرخی بەنزین لە 1ی ئایارەوە زیاد بکرێت.