هێزێكی زۆری ئەمنی لە بەردەم وەزارەتێك لە هەولێر بڵاوەپێكراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆمپانیاكانی دەستی کاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە بەردەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گردبوونەوەیەک ئەنجامبدەن.

 هێزە ئەمنییەكان رێگە بە گردبوونەوەكە نادەن و ژمارەیەك زۆری كارمەندی ئەمنی بڵاوەپێكراون.

 نوێنەرانی كۆمپانیاكانیش لە هەوڵدان تا رێگەیان پێبدرێت داواكاری و ناڕەزایەتییەكانیان بگەیەنن.

کامەران کەریم