شیرکۆ حەمە ئەمین :مەسرور بارزانی دوای ٥٧ ڕۆژ دابەشکردنی مووچەی لەهەواڵی بەپەلە کرد موژدانە

(0) / / کردستان / زایەڵە شیرکۆ حەمە ئەمین مەسرور بارزانی


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆفسیۆر د شێرکۆ حمەئەمین مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، موچە، لەهەواڵی بەپەلەوە بۆ مژدە.ئەم دەسەڵاتە چەتەییەو ئەم کابینە فاشیلەی ئێستا، بەتایبەتی لەدوێنێوە مەسروربارزانی وتی، چاوەڕێی مژدەبن و دابەشکارییەکی بۆ تەسلیم بوو، خۆڕاگر کرد، کەدیارە ئەوان تەسلیمبوون و خەڵکیش خۆڕاگرە.

وتیشی، ئێستا مژدەکە  ئەمەبوو، موچەی دوای ٥٧ ڕۆژ دابەشدەکرێت، ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە، جگە لەمەسرور بارزانی هەموو ئەوانی تر سەرلەقێنن و بڕیار تەنیالای خۆیەتی و بەشدارانی تریش بەگیانی وەرزشییەوە قبوڵینانە و بەهانەشی بۆدێننەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاخر، کە هەموو جار دوای نزیکەی دوو مانگ بووترێت بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت مووچە دابەشکرا یان بڵێت چاوەڕێی مژدەبن، پێمان ناڵێن دەسەڵاتی وەزیرەکانی تر، بەتایبەی لەم پرسەدا وەزیری دارایی چییە؟

هەر بەڕاستی دوای ئەم مژدەیەتان، شایانی شیعرەکەی شێخ ڕەزان :چەرمی ڕووی هێندە قایمە.....

کامەران کەریم