سەرکەفتنی مێدودۆف و سینر بۆ قۆناخی نیوەدواینی مەستێرزی مەیامەی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مێدودۆف و سینر ڕووسیا


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تێنیسۆرەکانی ڕووس و ئیتاڵی سەرکەفتن بۆ قۆناخی نیوەدواینی مەستێرزی مەیامی.

دانیێل مێدودۆف، تێنیسۆری ڕووسی و کەسی چوارمی جیهان لە قۆناخی یەک چوارمی دواینی مەستێرز مەیامەی، نیکوڵاس هێری، کەسی 23ی تێنیسی جیهان و خەڵکی شیلی تووشی شکست کرد و سەرکەفت بۆ قۆناخی نیوەدواین.
 بەڕێوەچوونی ئەو پێشبڕکێیە 1 کاتژمێر و 41خولەکی خایاند.

لە یارییەکەی دیکەی ئەو قۆناخەدا، یانیک سینر، براوەی گرەند ئسلمی ئوسترالیای 2024 و کەسی سێهەمی جیهان بە ئاکامی 6 بەر 4 و 6 بەر 2 توماس ماچاک نوێنەری کۆماری چێک و کەسی 60ی جیهانی تووشی شکست کرد و سەرکەفت بۆ قۆناخێکی دیکە.

کەوابوو دانیێل مێدۆدۆف و یانیک سینر لە قۆناخی نیوەدواینی مەسترزی مەیامی ڕووبەڕووی یەکتر یاری دەکەن.