تیپی هۆکی لەسەر سەهۆڵی خانمانی ئێران گەیشتە بەشی فیناڵ
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی هۆکی لە سەر سەهۆڵی خانمانی ئێرانی لە سێهەمین یاری خۆیاندا لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا ـــ ئوقیانوسیە، لەگتڵ تیپی هێند کێبەرکێ داوە و ئەو تیپەی تووشی شکست کردووە.
تیپی هۆکی خانمانی ئێران پاش سەرکەفتن لە دوو یاری دیکەدا بە هیوایەکی چەن قاتەوە بۆ بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانێتی، لەگەڵ هێند کێبەرکێیان داوە و بە ئاکامی 10 بەر 0 ئەمجارەش یارییەکەیان بردەوە.
بەهۆی ئەم سەرکەفتنەوە خانمانی ئێرانی گەیشتنە بەشی فیناڵ و کۆتایی، و بڕیار وایە ئەمڕۆ کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی تاران لەگەڵ تیپی فیلیپین ڕووبەڕوو ببنەوە.
کەژاڵ حەمیدی

تێبينيێك بنێرە: